عن جامعة السليمانية

عن جامعة السليمانية

شاری سلێمانی لە ناو باوەشی چیا سەربەرزەکانی کوردستاندا دروست بووەو بووە بە مەشخەڵ و ناوەندێک بۆ خوێندەواری و بیری روناکبیریی کوردی، ئەم شارە زێدی دەیان و سەدان کەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیر و ئەدیبی گەورەو بەناوبانگە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی و لە ئێستادا بە فەرمەی پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستانە.
– یەکەم زانکۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق و شاری سلێمانی بەناوی (زانکۆی سلێمانی) لە ساڵی ١٩٦٨ بە هەوڵ و کۆششی هەڤاڵ مام جەلال دامەزرا.
– لە ساڵی ١٩٨١، واتە دوای تێپەڕبوونی تەنها ١٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا بڕیاری گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی درا بۆ شاری هەولێر و ناوەکەشی گۆڕڕا بۆ (زانکۆی سەلاحەدین).
– دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩١،دووبارە لە ساڵی ١٩٩٢ زانکۆی سلێمانی دامەزرایەوە. سەرەتا بە کردنەوەی سێ کۆلێج دەستی پێکرد، کە بریتی بوون لە (کۆلێجی زمان، کۆلێجی کشتوکاڵ و کۆلێجی پزیشکی). بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ زانکۆی سلێمانی لە هەموو ڕوویەکەوە گەشەی کردووەو ئێستا خاوەنی ٢٠ کۆلێج و ٧٨ بەشی زانستییە و ستافی مامۆستایانی نزیکەی (٢٠٠٠) دوو هەزار مامۆستایە و (٢٥٠٠٠) بیست و پێنج هەزار خوێندکاری هەیە.
ئەمە جگە لەوەی لە هەناوی ئەم زانکۆیەدا چوار زانکۆی تر لە دایکبوون کە بریتین لە (زانکۆی کۆیە، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی چەرموو، زانکۆی هەڵەبجە).