عن كلية التربية الأساسية

عن كلية التربية الأساسية

لە بەرئەنجامى پێویستى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە مامۆستاى لێهاتوو و شارەزا  لە قۆناغەکانى بنەڕەتى، ساڵى (٢٠٠٣-٢٠٠٤)بەناوى (کۆلێجى مامۆستایان) دامەزرا، پاشتر له‌ ساڵی‌ (2005-2006) دا بە مەبەستى هاوتاکردنى لەگەڵ کۆلێجە هاوشێوەکانى لە زانکۆکانى دیکەى کوردستان و ئامادەکردنى مامۆستاى شارەزا بۆ قۆناغەکانى (١-٩)ى بنەڕەتى ناوەکەی‌  له‌ (كۆلێجی‌ مامۆستایان) ه‌وه‌ گۆڕا بۆ (كۆلێجی‌‌ په‌روه‌رده‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌). لە ساڵى ٢٠١١-٢٠١٢ لە چوارچێوەى ئەو گۆڕانکارییانەى بەسەر ستراتیژیەت وپەیکەربەندى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هات ناوەکەى گۆڕدرا بۆ (سکوڵى پەروەردەى بنەڕەتى)، بەڵام بۆ جارێکى تر لەساڵى ٢٠١٥-٢٠١٦سەرلەنوێ کرایەوە بە (کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەتى).

    لە بەراییدا سیستەمى خوێندن تێیدا وەرزى بووە، بەڵام لەساڵى ٢٠٠٨-٢٠٠٩ کرا بە سیستمى ساڵانە، لە دامەزراندنى کۆلێجەکەدا تەنها بەشە زانستییەکانى (به‌شی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌, به‌شی‌ ماتماتیك و كۆمپیوته‌ر, به‌شی‌ زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان, به‌شی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی‌ ) تێداکراوەتەوە.  ئینجا لەساڵى ٢٠١١-٢٠١٢ بەشەکانى (کۆمپیوتەر، ماتماتیک، باخچەى منداڵان، پەروەردەى هونەرى) کرانەوە و لەساڵى دواتریشدا بەشەکانى (زمانى کوردى٢٠١٢-٢٠١٣ و پەروەردەى تایبەتى٢٠١٦-٢٠١٧) بۆ زیادبوو.

     هەروەها لەساڵى ٢٠١٢-٢٠١٣ لەسەر داواکارى وەزارەتى پەروەردە و بەمەبەستى پەرەپێدانى ئەکادیمى مامۆستایانى سەر بەوەزارەتى پەروەردە، خوێندنى ئێواران لە هەردوو بەشى (زانستە کۆمەڵایەتییەکان، زانستى کۆمپیوتەر) کرانەوە، لەساڵانى دواتردا لە زمانى ئینگلیزى ٢٠١٣-٢٠١٤ و باخچەى منداڵان ٢٠١٤-٢٠١٥ و پەروەردەى هونەرى و پەروەردەى تایبەت ٢٠١٦-٢٠١٧ و زمانى کوردى ٢٠١٧-٢٠١٨ کرانەوە.

 لە ئێستا کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەتىى خوێندنى بەیانیان و ئێوارانى هەیە و لە هەشت بەشى زانستى پێکدێت. ژمارەى ئەو خوێندکارانەى تا ساڵى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ بڕوانامەى بەکالۆریۆس پێدراوە لە خوێندنى بەیانیان بریتییە لە ٤١٥٢ خوێندکار و لە خوێندنى ئێوارانیش بریتییە لە ٧١٠ خوێندکار و هەروەها ژمارەى خوێندکارى خوێندنى باڵا (ماستەر، دکتۆرا) تا ساڵى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ کە بڕوانامەیان وەرگرتووە لە کۆلێجەکەمان