ئامانجەکان

  1. ناسینی واقیعی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان.
  2. خستنەڕووی ئەزمونە سەركەوتووەكانی پەروەردە وفێركردن لە هەرێمى كوردستان و جیهاندا.
  3. تیشکخستنەسەر كێشە وگرفتە پەروەردەییەكانی لەناو دامەزراوە پەروەردەییەكان و پڕۆسەی پەروەردە وفێركردن لە كوردستاندا.
  4. ئاڵوگۆڕكردنی ئەزمونی زانستی و پەروەردەیی لە نێوان هەرێمى كوردستان و دەرەوە دا.
  5. دەستنیشانكردنی بارودۆخی پڕۆسەی پەروەردە وفێركردن لە دامەزراوە پەروەردەییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وچۆنییەتی گەشەكردنی لەبەر رۆشنایی پێداویستییە هاوچەرخەكاندا.