مەرج و ڕێنماییەکان

  • بۆ هەر توێژینەوەیەكی توێژەرانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانی و دەرەوەی هەرێم  بڕی (150,000) سەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقی وەردەگیرێت یان بە ‌هەر دراوێكی تری بیانی كە هاوتا بێت لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەدا.
  • بۆ هەر توێژینەوەکی توێژەرانی ناو سلێمانی بڕی (100,000) سەد هەزار دیناری عێراقی وەردەگیرێت.
  • بۆ ئەوبەڕێزانەی دەیانەوێت تەنها بەشدار بن بەبێ توێژینەوە، چ لە دەرەوەی شاری سلێمانی بن، یان لەناو شاری سلێمانی بڕی (50,000) پەنجا هەزار دیناری عێراقی وەردەگیرێت.
  • ئەو توێژەرانەی لە دەرەوەی پارێزگای سلێمانی و دەرەوەی هەرێم دێن و توێژینەوەیان دەبێت لە کۆنفرانسەکەدا، کرێی ئوتێل و نانخواردنی بەیانی و نیوەڕۆ لەسەر کۆنفرانس دەبێت.
  • ڕیزبەندی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكان بە پێی زمانی توێژینەوەكە ‌و ناوی توێژەر دەبێت.
  •  ناوتۆماركردن لەرێگەی فۆرمێكەوە دەبێت، كە كولێج دیاری دەكات و مەرجی سەرەكییە بۆ بەشداربوون.
  • ناوتۆماركردن ئەمانە دەگرێتەوە (هوتێڵ، پەڕاوگە، هەرسێ‌ ژەمی نان خواردن، بڕوانامە).