ڕێنمایی نوسین

  • زمانی نووسینی توێژینەوە بە هەرچوار زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی دەبێت.
  • ژمارەی لاپەرەكانی هەر توێژینەوەیەك نابێت لە 25 لاپەرە تێپەڕبێت (بە پاشكۆ و خشتەكانەوە).
  • پێویستە توێژینەوەكە نوێ‌ بێت و پێشتر بڵاونەكرابێتەوە یان ڕەزامەندی بڵاوكردنەوەی وەرنەگرتبێت.
  • توێژینەوە قبوڵکراوەکان پێویستە لەسەر مەرج و ڕێنماییەکانی گۆڤاری (زانکۆی سلێمانی -بەشی B بۆ زانستە مرۆڤاییەتیەکان بنوسرێت).
    سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ بینینی مەرج  و ڕێنماییەکانی گۆڤار:
    https://jzsb.univsul.edu.iq/policies
  • توێژینەوەكە دەنێردرێت بۆ (2) هەڵسەنگێنەر ولەكاتی پەسەند نەكردنیدا لە لایەن یەكێك لە هەڵسەنگێنەرەكانەوە دەنێردرێتەوە بۆ هەڵسەنگێنەری سێهەم.
  • توێژەر خۆی بەرپرسیارە لە ناوەڕۆكی توێژینەوەكە و لایەنی زمانەوانیی و ڕێنوسكردن و هەڵەبڕی.